بە ناوی خودا
پشت بە خودا، دەستمان بە چاکردنی ماڵپەڕێکی بەنرخ و گرینگ لە بواری فێرکاری کردووە کە ئینشائەڵڵا ئەگەر خودا یارمەتیمان بدات ڕۆژبەڕۆژ گەورەتر و پڕبایەختری دەکەین، ناوی ماڵپەڕ قوتابخانەیە و گەرەکمانە بەڕاستی وەکوو قوتابخانەیەکی گەورەشی لێ بکەین، کە بتوانێ بۆ هەمووان بەسوود بێت و هەموو لێی فێر بن تا هەم خزمەتەکانی ئێمە بمێنێت و هەمیش ئێوە بەڕێزان بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن، بێگومان هیچ کارێک بە یەک کەس بەتەنیا ناتوانێ بگاتە ئامانجێکی گەورە بۆیە دەبێ پشتبەپشتی یەکتر حەول بدەین ڕۆژبەڕۆژ لە دەوڵەمەندکردنی زمانەکەمان لە هەموو بوارەکان تێبکۆشین و لە هیچ کارێک بۆ خزمەت بە زمانمان کۆتا نەیێین کە هیوادارم نە ئەم ماڵپەڕە بەڵکوو هەموو ماڵپەڕەکانی دیکەی زمانی کوردی حەولیان زۆرتر بکەن تا ئەەم ئەرکە پیرۆزە باشتر بە جێ بگەهێنن.
تکایە لە ناساندنی ئەم ماڵپەڕە یارمەتیمان بدەن تا دڵگەرمانە ورەمان زیاتر بکەین.