بە ناوی خودا
مژار: زاراوەی کورمانجی (شکاکی، هەرکی، بادینی، بۆتانی، خۆراسانی و هەتد) گەورەترین زاراوەی زمانی کوردییە و شاری شنۆش بێبەری نییە لە ئاخێوەرانی ئەم زاراوەیە و هەروەتر فێربوون و تێگەیشتن لەم زاراوەیە بۆ سۆرانییەکانیش پێویستە. هەر بۆیە فێرگە بۆ دووەمین جار خولێکی دیکەی زاراوەی کورمانجی بەڕێوە برد.
لە پۆلی کورمانجیدا هەم فێری زاراوەی کورمانجی و هەم فێری ئەلفبێی لاتینیی کوردی دەبن.
مامۆستای وانەبێژ: هەژار شنۆیی
شوێن: فێرگەی زمانی کوردی
ڕێکەوت: 1397/4/15
ڕادەی بەشداربووان: 9 کەس
شرۆڤەی زیاتر: لەم خولە بۆ ئەوەڵ جار کتێبی " فێربوونا زمانێ کوردی ئاستا دەستپێک" فێرکاریی کرا و بۆ ئەوەڵ جاریش بوو کە مامۆستایەکی تازەی زاراوەی کورمانجی بە ناوی کاک سالار نەبیزادە کە خۆشی کورمانجە کەمکەم دەستی بە وانەکوتن کرد و بڕیار درا کە بۆ خولەکانی داهاتوو ئەم بەڕێزە خولەکانی ڕێنووسی سەرەتایی کورمانجی بەڕێوە ببات.
بۆ یەکەم جاریش ڕێزمان لە ڕێنووسی لاتینی کورمانجی جیا کرا.