بە ناوی خودا
پشت بە خودا، دەستمان بە چاکردنی ماڵپەڕانێکی بەنرخ و گرینگ لە بواری فێرکاری کردووە کە ئینشائەڵڵا ئەگەر خودا یارمەتیمان بدات ڕۆژبەڕۆژ گەورەتر و پڕبایەختریان دەکەین، ناوی ماڵپەڕەکان قوتابخانە و پەروەردەیە و گەرەکمانە بەڕاستی وەکوو قوتابخانەیەکی گەورەشیان لێ بکەین، کە بتوانێ بۆ هەمووان بەسوود بێت و هەموو لێیان فێر بین تا هەم خزمەتەکانی ئێمە بمێنێت و هەمیش ئێوە بەڕێزان بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن، بێگومان هیچ کارێک بە یەک کەس بەتەنیا ناتوانێ بگاتە ئامانجێکی گەورە بۆیە دەبێ پشتبەپشتی یەکتر حەول بدەین ڕۆژبەڕۆژ لە دەوڵەمەندکردنی زمانەکەمان لە هەموو بوارەکان تێبکۆشین و لە هیچ کارێک بۆ خزمەت بە زمانمان کۆتا نەیێین کە هیوادارم نە ئەم ماڵپەڕانە بەڵکوو هەموو ماڵپەڕەکانی دیکەی زمانی کوردی حەولیان زۆرتر بکەن تا ئەەم ئەرکە پیرۆزە باشتر بە جێ بگەهێنن.
تکایە لە ناساندنی ئەم ماڵپەڕانە یارمەتیمان بدەن تا دڵگەرمانە ورەمان زیاتر بکەین.