بە ناوی خودای مەزن
بۆ ئەوەڵ جار خولەکی سەرهێڵی تازەمان ڕێک خست و بەختەوەرانە خەڵکێکی زۆر بەشدارییان کرد و بەشنازییەوە توانیمان ئەم خولە بە سەرکەوتوویی بەڕێ بکەین هەروەتر فیلمەکانی ئەم خولە لەلایەن کاک هەژار شنۆییەوە دروست کرا و مامۆستای ئەم خولەش کاک میلاد خزری بوو کە زۆر دڵسۆزانە لەسەر کۆڕ لەگەڵ قوتابیان هەنگاو بە هەنگاو وانەکانی شی دەکردەوە و ڕاهێنانی دەدا بە فێرخوازان.
بەڵام بەداخەوە وێڕای هەموو حەول و تێکۆشانەکان خەڵکی ئێمە بەباشی ڕانەهاتوونە وانەکانی سەرهێڵ وەکوو وانەی ڕاستەوخۆ جوان بەکار بێنن.
جورێک دوورییان لە دونیای سەرهێڵ هەیە.
تایبەتمەندی باشی خولی سەرهێڵ ئەوەیە کە قوتابیمان لە هەموو شارەکان دەبێت و ناونووسییەکە بێسنوورە.
هیوادارم زۆرتر لەم خولانە بەڕێوە بچێت.
بەسپاسەوە هەژار شنۆیی.